zagros news agency

‎ئیسرائیل: کۆبوونەوەی حکومەت بۆ شوێنێکیپارێزراوی ژێر زەوی گوازرایەوە بەهۆی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئێران

ڕاگەیاندنی گشتی ئیسرائیل ئاماژەی داوە کەکۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیران، کە بڕیار بوو ئەمڕۆیەکشەممە ئەنجام بدرێت، بۆ شوێنێکی پارێزراوی ژێر زەوی گوازرایەوە، لە پاش زیادبوونی ئاڵۆزییەکانی ئاساییش لەگەڵ ئێران.

لە هەمان کاتدا، ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە شوێنیکۆبوونەوەی حکومەت گۆڕدراوە بەهۆی نیگەرانییە ئاساییشییەکانی ئێستا.

لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی یدیعوت ئاحرۆنۆت نووسیویەتی بڕیاری گواستنەوەی کۆبوونەوەکە بۆ شوێنێکی قایم و پارێزراوی ژێر زەوی، بە شێوەیەکی لەناکاو و لە دوا ساتەکاندا دراوە، لەبەر هەڵکشانی ئاڵۆزییە ئاساییشییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یاسین

حزبوڵڵای لوبنانی دەیان مووشەکی ئاراستەی چیای میرۆن لە ئیسرائیل کردووە

دڵشاد

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆ

یاسین