zagros news agency

ئەکسیۆس : ترەمپ فەرمانی بە سوپا کردووە هێرش نەکرێتە سەر ئێران

ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (LCI)ی فەرەنسی ئاماژەی بەوە کرد: “وەستانی کاتیی هێرشەکان بەو واتایە نییە، ئێمە پاشەکشەمان کردووە.” گوتیشی: “ئێمە هێشتا ئامادەین بۆ وەشاندنی گورزێکی گەورە و بەرفراوان ئەگەر ئێران ئەوەی دەمانەوێت ئەنجامی نەدات.”

لە شەوی شەممە بۆ یەکەمجار لە دوای دوو هەفتە لە پەرەسەندنی گرژییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هیچ هێرشێکیان بۆ سەر خاک و بەرژەوەندییەکانی ئێران ئەنجام نەدا. واشنتن تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی سەبارەت بە هۆکاری وەستانی لەناکاوی ئەو هێرشانە نەداوە کە بۆ ماوەی 13 شەوی لەسەریەک بەردەوام بوون.

هاوکات، رۆژی شەممە هیچ راپۆرتێک سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرش لەلایەن ئێرانەوە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بڵاونەکراوەتەوە، پێشتر بە شێوەیەکی رۆژانە ئەنجام دەدران.

ماڵپەڕی ئەکسیۆس لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە بڵاوی کردەوە، ترەمپ رۆژی هەینی فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە، هیچ هێرشێکی نوێ نەکەنە سەر ئێران.

ئەمەش لە کاتێکدایە رێککەوتنی ئاگربەستی کاتیی نێوان هەردوو وڵات دوای دوو هەفتە لە واژۆکردنی بە تەواوی هەرەسی هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا وەک وەڵامێک بۆ پەکخستنی جووڵەی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە، چەندین ئامانجیان لە باشووری ئەو وڵاتە پێکابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتووچۆی هەولێرەوە گرێبەستی ئەلیکترۆنی ڕێکدەخاتەوە

سەڵاح

لە بەلجیکا کارمەندێکی کەنەدی لە بارەگای سەرەکیی ناتۆ بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیرکرا

سەڵاح

پاکستان بۆ ماوەی 24 کاتژمێری دیکە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی درێژ کردەوە

یاسین