zagros news agency

زەیدی سێشەممە سەردانی ئەنقەرە دەکات

 

بڕیارە ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانێکی فەرمی بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی هاوبەش لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.

سەرچاوەیەکی حکومی به شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە کە سەردانەکە گرنگییەکی تایبەتی هەیە و تێیدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا و ڕێککەوتنی هاوکاری لە بواری ئاسایش، ئابووری، وەبەرهێنان و زیاترکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات دەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکان، چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەدا چەندین ڕێککەوتنی هاوبەش لە بواری نەوت واژۆ بکرێن، لە کاتێکدا عێراق هەوڵ دەدات دەروازەی بەدیل و ئارام بۆ گەیاندن و بەبازاڕکردنی نەوتی خۆی لەسەر ئاستی جیهان بدۆزێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… ئامێرەکانی پارەدەر، لە بەردەڕەش، مێرگەسۆر و بلێ دانران

سەڵاح

له‌ عێراق ‌چەندین بانك و كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو بە كاری نایاساییه‌وه تێوه‌ گلاون

یاسین

لە شەڕ نێوان هێزێكی ئاسایش و بازرگانێكی ماددە هۆشبەر دوو کارمەندی ئاسایش شەهید بوون

سەڵاح