بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلێکی توندی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و زیاتر لە هەفتەیەک بەردەوام دەبێت. بەپێی پێشبینییەکان لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما دەگەنە ٥٠ پلەی سیلیزی.
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبن:
سەنتەری دهۆک: ٤٣ تا ٤٦ پلە
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: ٤٣ تا ٤٥ پلە
سەنتەری هەولێر: ٤٤ تا ٤٧ پلە
سەنتەری سلێمانی: ٤٣ تا ٤٥ پلە
سەنتەری کەرکووک: ٤٤ تا ٤٨ پلە
سەنتەری هەڵەبجە: ٤٤ تا ٤٧ پلە
ئیدارەی گەرمیان: ٤٥ تا ٥٠ پلە

