zagros news agency

زێدان: خەونەکەم هاتە دی

 

زێنەدین زێدان، یەکێک لە گەورەترین و بەناوبانگترین ناوەکانی جیهانی تۆپی پێ، بە فەرمی بووە ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی فەرەنسا.

زێدان لە کاروانی یاریزانیدا دەستکەوتی مێژوویی و ناوازەی تۆمار کردووە، لەوانەش بەدەستهێنانی جامی جیهانیی ١٩٩٨ و جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٠٠ لەگەڵ فەرەنسا، جگه لە درەوشانەوەی بێوێنەی لەگەڵ یانەکانی وەک یوڤێنتۆس و ڕیال مەدرید و بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕین.

 

زێدان لەکاروانی ڕاهێنەراتیدا لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید سەرکەوتنێکی بێئەندازەی بەدەستهێنا و توانی لە دەستکەوتێکی بێپێشینەدا لەگەڵ یانەی شاهانە، سێ جار لەسەرەک لێك (٢٠١٦، ٢٠١٧، ٢٠١٨) نازناوی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت، ئەمەش ناوی ئەوی وەک یەکێک لە سەرکەوتووترین ڕاهێنەرەکانی مێژوو چەسپاند.

زێدان لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند لە پێنج ساڵی ڕابردوودا گەلێک پێشنیاری گەورەی لە یانە سەرەکییەکانەوە پێگەیشتووە، بەڵام سەرجەمیانی ڕەتکردووەتەوە تەنها لەپێناو وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی فەرەنسا.

ئەو ڕاهێنەرە فەرەنسییە ئاشکرای کرد کە دوای جێهێشتنی ڕیال مەدرید، تەنها ئاوات و ئامانجی ئەوە بووە ببێتە ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی وڵاتەکەی، و ئێستاش بە گەیشتنی بەم پۆستە نوێیە، خەونەکەی بووەتە ڕاستی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرچاوە عێراقییەکان: شاندی ئەمنیی عێراقی پەیامی ئەمریکای بۆ ئێران پێبووە

یاسین

مه‌سرور بارزانی: ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز پاتریک دۆرێل باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد

سەڵاح

شەڕی گەورەی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا دەستی پێكرد

سەڵاح