zagros news agency

نرخی فرۆشتنی مارک کاسادۆ دیاریکرا

مارک کاسادۆی ئەستێرەی لاوی ئیسپانی سەرەڕای ئەوەی داهاتووی لە یانەی بەرشەلۆنە مسۆگەر نییە و گومانی زۆری لەسەرە، بەڵام لەگەڵ یانەکەدا گەشتی ئینگلتەرای کردووە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێ.

ئەم دۆخە نەخوازراوەش دوای ئەوە دێت کە هانسی فلیکی راهێنەر گڵۆپی سەوزی هەڵکردووە بۆ فرۆشتنی، چونکە لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی یانەکە چەند ئۆفەرێکیان بەهۆی کەمبوونی بڕەکەیان رەتکردووەتەوە و ئێستاش داوای بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دەکەن بەرامبەر دەستبەرداربوونلێی.

لەلایەکی تریشەوە، چەند یانەیەکی خولی سعودیە گرنگی بە تواناکانی دەدەن و بەتایبەت یانەی هیلال لەسەر داوای سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەر هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵیدا دەدەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەیێکی یانەی شاهانە ڕێزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت

یاسین

چامپیۆنزلیگ..ئارسناڵ بەئاسانی لە مۆناکۆی بردەوە و پێگەی خۆی بەهێزترکرد

یاسین

ڕۆناڵدۆ بڕیاری ڕۆیشتن دەدات لە نەسر

یاسین