zagros news agency

بومەلەرزەیەکی بەهێز ژاپۆن دەهەژێنێت؛ چەندین کەس لە ناو مۆڵێکدا گیریان خواردووە و کارگەیەک ڕووخاوە

 

بەهۆی بومەلەرزەیەکی بەهێز کە وڵاتی ژاپۆنی هەژاند، زیانێکی زۆری گیانی و ماددی کەوتەوە. بەپێی سەرچاوە هەواڵییەکان، لە ئێستادا ژمارەیەک هاووڵاتی لە ناو سەنتەرێکی بازرگانی (مۆڵ)دا گیریان خواردووە دوای ئەوەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە باڵەخانەکە زیانی بەرکەوتووە و ڕێگاکانی چوونە دەرەوە داخراون.

بەرگری شارستانی ژاپۆن ڕایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەیەکی بەهێزەوە کە دوورگەی “کیوشو”ی هەژاند، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە ناو سەنتەرێکی بازرگانی (مۆڵ) لە شاری “کومامۆتۆ” گیریان خواردووە.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە نهۆمی دووەمی مۆڵەکە بەتەواوی ڕووخاوە. بەپێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، مەزەندە دەکرێت ٢٠ بۆ ٣٠ کارمەندی ناو مۆڵەکە بێسەروشوێن بن، هەرچەندە تا ئێستا ئەم ژمارەیە بە فەرمی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

لە لایەکی ترەوە، لە ناوچەیەکی تری پارێزگای کومامۆتۆ، بەهۆی ڕووخانی دوکەڵکێشی کارگەیەکی کاغەز، چەندین کەس بێسەروشوێن بوون و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

بومەلەرزەکە کە گوڕەکەی ٧.١ پلە بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر، لە کاتژمێر ١٦:٢٧ بە کاتی ناوخۆی ژاپۆن ڕوویداوە. زیانەکان تەنها گیانی نین، بەڵکو بووەتە هۆی بڕانی کارەبا، تێکچوونی ڕێگاوبانەکان، ڕووخانی دیواری قەڵایەکی مێژوویی و وێرانبوونی پردێکی پیادەڕەو لە ناوچەکەدا.

فيديو.. تدمير مركز تجاري في اليابان جراء الزلزال وسقوط ضحايا

Major earthquake hits Japan's Kyushu region

BBC

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ به‌ڕێز ئه‌بوو كاروان ده‌كات

یاسین

پارێزگای بابل 1500 ملیار دینار بەهۆی گەندەڵییەوە لەدەست دەدات

یاسین

هەرێمی کوردستان و هەرێمی مۆرسیای ئیسپانیا پەرە بە پەیوەندییە گەشتیارییەکان دەدەن

سەڵاح