zagros news agency

فەرەنسا پڕۆژەیاسایەک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەواشەکاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕادەگەیەنێت

فەرەنسا پڕۆژەیاسایەکی ئامادە کردووە کە دەسەڵات بە دادوەران دەدات بە خێرایی دەستوەردان بکەن بۆ سڕینەوەی ئەو پۆست و ناوەڕۆکە ئۆنلاینانەی بە ئەنقەست بۆ چەواشەکاری بڵاو دەکرێنەوە و مەترسی لەسەر ئاسایشی نیشتمانی دروست دەکەن.

بەپێی پڕۆژەیاساکە، بڵاوکردنەوەی ئەنقەستی زانیاریی نادروست سزای تا سێ ساڵ زیندانیکردنی دەبێت، بەڵام ئەگەر سەلمێندرا کە کردارەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی بیانی یان بۆ بەرژەوەندیی دەرەکی بووە، سزاکە بۆ شەش ساڵ بەندکردن بەرز دەبێتەوە.

ئەم هەنگاوەی پاریس ڕووبەڕووی نیگەرانیی چاودێران بووەتەوە، چونکە لە کاتێکدا ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانی بیانییە، هاوکات ترسی بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین و ئازادییە مەدەنییەکانیشی لێ دەکەوێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە گروپی چەکدار ٧٠جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا

سەڵاح

ئاگاداریەک لەبارەی نوێکردنەوەی پسولەی خۆراکەوە

یاسین

نێردەی سەرۆکی ئەمریکا ستایشی ڕێکارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەکات لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ زیندانیانی داعش

یاسین