zagros news agency

مەسروور بارزانى ، سەکردەیەکى ژیروبەهێز، لەرۆژهەڵاتێکى ناوەڕاستى ئاڵۆزدا

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

بەهۆى هەڵکەوتەى جیوسیاسى و سەربازى و ستراتیژى کوردستان ، کەو تۆتە نێو چەقى ململانێی بێ کۆتاییە مێژووییەکانى ناوچەکە ، هەردەم ڕووبەڕووى هەڕەشە و هێرشى بەردەوام بووەتەوە و زۆرجاریش مەترسى گەورە لەسەر دۆزى کورد و شوناسەکەى دروستبووە ، بەڵام فیداکارى گەلى کورد و بوونى سەرکردایەتییەکى دڵسۆز و ژیرانە و بەهێز لە بەڕێوەبردنى رۆژە سەخت و قەیرانەکاندا هۆکارى سەرەکى مانەوە و درێژەدان بەخەبات و تێکۆشان بووە
بۆیە هەمیشە لە رۆژە سەخت و دژوارەکاندا ، لەکاتى هەڵگرتنى ئەرک و بەرپرسیارێتیە قورسەکان ومانەوە لەگەڵ گەل و نەتەوەکەت ، سازش نەکردن لەسەر ماف و خاک ، سەرکردە و سەرکردایەتیکردن دەردەکەوێت ، سەرکردەیەک کە مێژوو دروست دەکات و سەنگ و قورسایی دەبەخشێتە پۆست و پایە ، چونکە هەمیشە کەسە بەهێزو خۆڕاگرەکان ،کەسایەتیی و سەرکردەبوونیان خۆرسکە و گڕێدراوى هیچ پلەوپایەیەکەوە نییە
مەسروور بارزانى ، پێشمەرگە ، کەسایەتى و سەرکردەیەک کە هەڵقوڵایی ناخى گەلێکى شۆڕشگێر و ڕێبازێکى پیرۆز و خاوەن ئەزموونى سیاسى و دیپلۆماسى و رۆژانى سەخت ، لە کات و ساتێکدا ، ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکى مێژوویی وەک سەرۆکى حکوومەتى کوردستان بە ئەستۆگڕت ، هیچ سەرکردە و وڵاتێکى زڵهێز نەیدەتوانى خاک و نیشتیماکەى لە گۆشەگیرى رزگار بکات ، بەڵام بە هەڵدانەوەى لاپەرەکانى مێژوویی شۆڕشى ئاوەدانى و حکوومڕانى 7 ساڵى رابردوویی کابینەى نۆیەمى حکوومەتى کوردستان ، نەک هەر توانیی هەوراز و نشێوەکان و بەربەستە تەندروستى ودارایی و ئابوورى و سیاسى و سەربازییەکان و گەلەکۆمەکییەکان تێکبشکێنێت ، بەڵکو شەو و رۆژى خستە سەریەک ، بۆ پووچەڵکردنەوەى خەونى نەیارانى کوردستان لە نێو زەریاییەکى پڕ تۆفان و شەپۆڵى وێرانکەر گەیاندنى هەرێمى کوردستان بە کەناڕى دڵنییایی و سەقامگیرى و لەو کاتە سەختانەى کەدوژمنانى کوردستان کاریان بۆ لاوازکردنى سەنگ وپێگەى قەوارەى هەرێمى کوردستان دەکرد ، مەسروور بارزانى وەک سەرکردەیەکى بڵیمەت و ژیر و بەهێز هەموو دژایەتیکردن و ئاڵنگارییەکانى گۆڕى بە پرۆژەى گەورە و ستراتیژى و کوردستانى لە قۆناغى بێ ئومێدى گەیاندن لووتکەى پێشکەوتن وگەشەسەندن
بەدڵنییاییەوە ، ئەگەر هەر سەرکردە و وڵاتێکى دیکە کە چەندین ساڵە دەوڵەتن ، ڕووبەڕووى ئەو ئەرک و بەرپرسیاریەتییە قورس و هێرش و پەڵاماردان و گەمارۆ قورسانە ببووایەوە ، لە مێژ بوو ئاسەواریشى بوونى نەدەمان ، بەڵام بارزانى سەلماندى پێشمەرگە و سەرکردەى رۆژە سەختەکانە لە پشتیوانى خوا و دڵسۆزانى ئەم گەل و نیشتیمانە توانى ڕووبەڕووى هەڵومەرجێکى سەخت و دژوار ببێتەوە و وەک چیاییەکى پۆڵایین بەرامبەر ناحەزانى ئەم گەل و قەوارەیە بوەستێتەوە ، زۆر بوون ئەو سەرۆک دەوڵەت و سەرکردانەى ناوچەکە و جیهان بەهۆى لاوازى و بێ توانایی لە ئیدارەدانى وڵاتەکەیان بەهۆى قەیرانە سیاسى و داراییەکانەوە ناچار بە وازهێنان لە دەسەڵات بوونەوە ،بەڵام مەسروور بارزانى ، وەک سەرکردە و سەرۆکى حکوومەتێکى بەهێز و خۆڕاگر توانى ڕووبەڕووى هەموو هێرش و گوشارە سەربازى و سیاسى و داراییەکان و قەیرانە دەستکردەکان لەسەر ئاستى ناوخۆیی ودەرەکى ببێتەوە ،ئەوەش ئاماژەیە بە سەرکردایەتییەکى بوێرانە و ژیر
گەر بە ویژدانەوە ، ئاورێک لەسەر کاروخزمەتگوزارییەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەماوەى 7 ساڵى رابردوو ، هەر لە زاخۆوە و تا هەڵەبجە بدەینەوە ، بە چاوى خۆمان گوند و شاروشارۆچکە نەماوە پرۆژەیەکى تێیدا بونیات نەنرێت یانیش بەردى بناغەی پرۆژەیەکى ستراتیژى لێ دانەرێت ، ئینجا دروستکردنى سەدان کیلۆمەتر ڕێگاوبانى ستراتیژى ناوخۆییو دەرەکى و پرۆژەى ئاو و بەندا و پۆند و لە ڕووى ئیدارەدان و ژماردن و نەهێشتنى ڕۆتین لە نێو دامەزراوەکان و گەیاندنى کوردستان بە لووتکەى پێشکەوتن و هاوشانى وڵاتانى گەشەسەندووى ناوچەکە و جیهان ، هەموو ئەمانە هەر لەخۆیەوە نەهاتووتە بەرهەم بەڵکو لە ئەنجامى هەوڵ و تێکۆشانى بەردەوامە بووە لە لایەن سەرکردایەتییەکى خۆنەویست و بەهێزو خۆڕاگر و خاکەڕایی بۆ گەل و نیشتیمانەکەى
بۆیە ، کاتێک دوژمنانى کوردستان و جاش ئۆپۆزسیۆنەکانیان بە هەموو توانایەکەوە پەڵامارى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى هەرێم دەدەن ، هەموو جۆرە چەکێکى کوشندە و گەمارۆدان و سیاسى و دارایی لە دژى بەکار دێنن ، ئینجا بۆمان روون دەبێتەوە ، کە مەسروور بارزانى وەک سەرکردەیەکى بەهێز چى بۆ گەل و وڵاتەکەى کردووە ، تا نەیارانى کورد ، بەم جۆرە هێرش وپەڵامارى بکەنە سەر ، چونکە ئەوان باش دەزانن بارزانى ، لە لەرابردوو و نە لەداهاتوو هەرگیز سازش لە سەر مافەکانى گەلەکەى و ئەو ئامانج وستراتیژییانەى کە هەیەتى ناکات ، پیاوى ڕێگە سەختەکانە و کۆڵنەدەرە ، هەڵگرى مەشخەڵى رووناکى و ئاوەدانى و گەشەپیکردنى نیشتیمانە ، سەرکردەى رۆژانى سەخت ، کە لە ژێر مووشەکباران و درۆن باران و پیلانگێرى ناوخۆیی ودەرەکى کاروانەکەى بەردەوام بوو ، هەروەها پشتیوانى جەماوەرێکى دڵسۆز و پارتى و پێشمەرگە و رابەرى کوردستانى لە پشتە بۆ پێشەوە بەرەو دەستکەوت و سەرکەوتنى و گەشەسەندنى زیاتر

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “Bad Boys: Ride Or Die” لە سینەماکانی جیهاندا

ART

داهاتی “A Minecraft Movie” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی “Poor Things” لە سینەماکانی جیهاندا

ART