zagros news agency

نوێترین نرخەکانی کانزا گرانبەهاکان لە بازاڕدا

 

​ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان گۆڕانکاری نوێیان بەخۆوە بینی و نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا بەردەوام بوو لە پاشەکشەکردن.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ زیاتر دابەزی بۆ 4,035.44 دۆلار، یەک کیلۆگرام کەمبووەوە بۆ 129,742.41 دۆلار و یەک گرامیش گەیشتە 129.74 دۆلار.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان نزمبوونەوەیان تۆمارکرد؛ عەیارەی 22 دابەزی بۆ 931,976 دینار، عەیارەی 21 پاشەکشەی کرد بۆ 889,613 دینار و عەیارەی 18ـیش گەیشتە 762,525 دینار.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیو پێچەوانەی زێڕ کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو گەیشتووەتە 57.86 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,860.27 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.86 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم پاشەکشەیەی بەهای زێڕ بەهۆی بەهێزیی دۆلار و چاوەڕوانیی وەبەرهێنەرانە بۆ ئامارە ئابوورییە نوێیەکان و بڕیارەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف.

هەواڵی پەیوەندیدار

فڕۆکەکەی ترەمپ لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە پێکیاندا دا

سەڵاح

حه‌ج و عومره‌ ناوی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی بڵاو كرده‌وه‌، داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات ئاگادار بن

سەڵاح

گرانێت چاکا نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ

یاسین