zagros news agency

حزبوڵڵای لوبنانی دەیان مووشەکی ئاراستەی چیای میرۆن لە ئیسرائیل کردووە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، چاودێری 35 مووشەک هەڵدانیان کردووە کە لە لوبنانەوە بەرەو خاکی ئیسرائیل هەڵدراوە، هەروەها هێزەکانیان سەرکەوتوو بوون لە ڕێگریکردن لە ژمارەیەک لەو مووشەکانە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی عەرەبی، حزبوڵڵای لوبنانی بەرپرسیارێتی خۆی لە هەڵدانی ئەو مووشەکانە بۆ ئیسرائیل راگەیاند.
حزبوڵڵای لوبنانی لەبەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دەیان مووشەکی کاتیۆشایان ئاراستەی چیای میرۆن کردووە، دەشڵێت: “ئەو هێرشە لە وەڵامی هێرشی دوژمن بووە بۆ سەر گوندەکانی باشوور و ماڵی هاووڵاتیان، کە دوایینیان هێرشکردنە سەر شارۆچکەکە بووە لە خەربەت سەلم لە پارێزگای نەبەتییە”.
ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی لوبنان بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممەی رابردوو، بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە کە ماڵێکی لە خەربەت سەلم لە پارێزگای نەباتییە لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، 5 کەس گیانیان لەدەستدا و 9 کەسیش برینداربوون.
س/شەرقولئەوسەت
و/ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: هەموو کۆمەڵگا پشتگیریی ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر دەکەن

یاسین

ڕۆژانە ١٢ ملیۆن لیتر بەنزین لە ئێرنەوە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوە

سەڵاح

بەرپرسی ژووری بازرگانیی ئێران: ٦٥ لە سەدی کانەکان داخراون

یاسین