zagros news agency

سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و خوێندنی سوریا كۆبووه‌وه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە 29-7-2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و سووریا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا بەتایبەتی پەروەردە و خوێندندا کردەوە.
وەزیری پەروەردە و خوێندنی سووریا، سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزاری پەنابەری سووری لە ساڵانی ڕابردوودا. ئاماژەشی بە هەنگاوەکانی حکومەتی سووریا دا بۆ گرنگیدان بە خوێندن بە زمانی کوردی لە سووریا.
سەرۆکی حکومەت ئامادەییی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ هەموو هاوکاری و هاوئاهەنگییەک لەگەڵ حکومەتی سووریا و پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

درۆنێک ناوچەیەکی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەی لە نزیک بەنداوی تشرین بۆمباباران کرد

یاسین

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ و زیو لەگەڵ کردنەوەی بۆرسەدا

سەڵاح

جعفر سمو: دامەزراندنی بنگەی لالش وەچەرخانێکی مێژووی بوو

دڵشاد