بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 29-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ و گەرم دەبێت. پلەکانی گەرما بە بڕی (3 بۆ 4) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە، خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-25) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و لە هەندێک کاتدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی پێنجشەممە 30-07-2026، ئاسمان بە ساماڵ و گەرمی دەمێنێتەوە؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر ببنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (5-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر: ئەمڕۆ 47 | سبەی 47
سلێمانی: ئەمڕۆ 47 | سبەی 46
دهۆک: ئەمڕۆ 45 | سبەی 45
هەڵەبجە: ئەمڕۆ 47 | سبەی 45
گەرمیان: ئەمڕۆ 49 | سبەی 48
زاخۆ: ئەمڕۆ 46 | سبەی 45
سۆران: ئەمڕۆ 47 | سبەی 46
چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 48 | سبەی 47
ئاکرێ: ئەمڕۆ 47 | سبەی 46
پیرمام: ئەمڕۆ 43 | سبەی 42
حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 34 | سبەی 33

