zagros news agency

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە لە ٣١ هەزار و ٦٤٠ کەس تێپەڕی

ئیدارەی تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆمبابارانی سوپای ئیسرائیلەوە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٢ کەس لەناوچە جیاوازەکانی غەززە کوژراون و زیاتر لە ١٣٠ کەسیش برینداربوون.
ئیدارەی تەندروستی غەززە بڵاوی کردووەتەوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە لە غەززە بەدەستی سوپای ئیسرائیل کوژراون، گەیشتە ٣١ هەزار و ٦٤٥ کەس.
بە گوێرەی ئاماری بڵاو کراوە هەتا ئێستا زیاتر لە ٧٣ هەزار و ٦٠٠ کەس بە هۆی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززه بریندار بوونە و هەزاران کەسی هەتا ئێستا بی‌سەروشوێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکانی ڤه‌نیزوێلا ٩٠٠ کەسی تێپەڕاند و زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس بێسەروشوێنن

سەڵاح

وەزارەتی نەوت: هەناردەکردنی نەوت ٢.٦ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تۆمار کرد

یاسین

لە دژی ناردنی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا، ڕووسیا هۆشداری دایە ژاپۆن

سەڵاح