وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارى سەرجەم قوتابیانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی دەکاتەوە، لە رێگەى ئەو لینکەی خوارەوە بەگوێرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و قوتابخانەکانی خۆیان دەتوانن شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن.
له راگەیندراوەکە هاتووە ، پێویستە ڕۆژێک پێش ئەنجامدانى یەکەم تاقیکردنەوە کە لە ڕێکەوتى (۱۱ی٨ی۲۰۲٦) کاتژمێر( ٧:٣٠ ) ى بەیانی ئەنجام دەدرێت، سەردانی قوتابخانەکانی خۆیان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنی هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
وەزارەتی پەروەردە دەڵێت ، لەکاتی بوونی هەڵە لە زانیاری قوتابی بابەتی ماوەی خولی دووەم پێویستە بە زووترین کات پەروەردەکەی خۆی ئاگاداربکاتەوە بەمەبەستی چاککردنەوەی زانیاریەکان.
⬇️
https://tinyurl.com/X2pol12-2026
لیژنەی بالای تاقیکردنەوەگشتیەکان
٢٩ی ٧ی ٢٠٢٦

