zagros news agency

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە درامایەکی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵ دەگێڕێت

کاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خۆی بۆ بەشداری لە درامایەکی نوێ ئامادە دەکات. ئەم بەرهەمە ناوی “Day 1’s” دەبێت و بە هاوکاری دەرهێنەری بەریتانی ماسیۆ ڤۆن جێبەجێ دەکرێت.

 

چیرۆکی دراماکە بەردەوام باس لە ژیانی یاریزانێکی گەنج دەکات بە ناوی دیزمۆند کین کە تووشی ئالنگاری جۆراوجۆر دەبێتەوە لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا.

 

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ تەنیا بە کەسایەتی ڕاستەقینەی خۆی بەشداری ناکات، بەڵکو وەک بەرهەمهێنەری جێبەجێکار لە ڕێگەی کۆمپانیای UR•Marv Studios بەشدار دەبێت.

 

لەم بەرهەمەدا ئەستێرەی پێشووی فەرەنسا تیێری ئێنری بەشدارە. ماسیۆ ڤۆن پێشتر فیلمی دیاری وەک “X-Men: First Class” و “Kingsman” و “Argylle” پێشکەش کردووە.

 

سەرەڕای ئەوەش ئەکتەری ئەمریکی ڤین دیزڵ وێنەیەکی خۆی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند، کەسایەتییەکی تایبەت بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئامادە کراوە لە بەشی نوێی زنجیرە فیلمی “Fast & Furious”.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

یاسین

سیناتۆرێکی ئەمەریکا: ناتانیاهۆ تاوانباری جەنگە

یاسین

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە فەرمی دەکەوێتە دۆخی ئیفلیجی فیدراڵییه‌وه‌

سەڵاح