ئەکتەری ئوسترالی نیکۆڵ کیدمان دەگەڕێتەوە نێو زنجیرەی “Lioness”، لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سێیەم لە 2ی ئاب لە ڕێگەی سەکۆی Paramount+.
لەم بەرهەمەدا بەردەوام ڕۆڵی کایتلین مید دەگێڕێت کە بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی کردەوە هەواڵگرییەکان لە ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا CIA.
وەرزی نوێ کە لە نووسینی تایبۆر شێریدانە، بەردەوام بەدواداچوون بۆ کارەکانی تیمی “Lioness”دەکات لە ئەرکێکی نوێدا کە تۆڕی نهێنی و سیخوڕی بیانی تێدایە. لە هەمان کاتدا کچە ئەکتەر زۆی سالدانا لە ڕۆڵی جو ڕووبەڕووی ئالنگاری مەیدانی و تایبەتی دەبێتەوە. زنجیرەکە پشتبەستووە بە بەرنامەی ڕاستەقینەی “Lioness”کە لە 2023 دەستی پێکرد.
لە وەرزی نوێدا ئەکتەرانی وەک مورگان فریمەن، مایکل کیلی و لایسلا دی ئۆلیڤێرا بەشدارن.
نیکۆڵ کیدمان تەنیا بە نواندن بەشدار نییە، بەڵکو وەکو بەرهەمهێنەری جێبەجێکاریش کار دەکات. جگە لەم کارە، بەشداری لە وەرزی دووەمی زنجیرەی “Nine Perfect Strangers” و فیلمی “Holland” کردووە.

