zagros news agency

هەشت خوی ڕۆژانە کە پسپۆڕان دەڵێن لە ناوەڕاستی تەمەنەوە دەبێت دەستیان پێ بکەیت

 

٨ ڕاهاتنی ڕۆژانە کە پسپۆڕان دەڵێن لە ناوەڕاستی تەمەنەوە دەبێت دەستیان پێ بکەیت
چۆنیەتیی ئاگاداربوونی جەستە و مێشک لە دەیەکانی ٤٠ بۆ ٦٠ ساڵیی تەمەندا، ئاستی کوالیتیی ژیان و تەندروستی لە قۆناغی بەساڵاچووییدا دیاری دەکات. پسپۆڕان جەخت دەکەنەوە کە دروستکردنی ئەم ٨ ڕاهاتنە، ڕێگە لە نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و لەبیرچوونەوە (زهایمەر) دەگرێت:
١. زیادکردنی مەشقە بەپڕتاوەکان (HIIT): لەجێی ڕاهێنانی یەکدەست، چەند جارێک لە هەفتەدا وەرزشی بەپڕتاو بکە (بۆ نموونە: ۳٠ چرکە بەپەلوپەل ڕاکردن و ۳٠ چرکە پشوو، و دووبارەکردنەوەی بۆ ۱۰ جار).
٢. ئەنجامدانی کارە ڕۆژانە لەگەڵ هاوڕێیان: بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان لەگەڵ وەرزشکردن یان بازاڕکردن لەگەڵ هاوڕێیاندا، مەترسییەکانی سەر تەندروستیی مێشک کەم دەکاتەوە.
٣. خواردنی خۆراکە هەوێنکراوەکان: وەک ماست، کەفیر و کیمچی، بۆ بەهێزکردنی میکرۆبیۆمی ڕێخۆڵە و کەمکردنەوەی هەوکردنەکانی جەستە.
٤. بەرزکردنەوەی قورسایی (وەرزشی بەرگری): ڕێگری لە پووکانەوەی ماسولکەکان دەکات و دەبێتە هۆی دەردانی پرۆتینی (Myokines) کە هەوکردنی جەستە کەم دەکاتەوە.
٥. خواردنی پرۆتین لە هەموو ژەمێکدا: لە دوای ۳٠ ساڵییەوە جەستە بەرەبەرە بارستەی ماسولکەکانی لەدەست دەدات. پێویستە ڕۆژانە ٠.٨ بۆ ١.٢ گرام پرۆتین بەرامبەر هەر کیبۆگرامێک لە کێشی جەستە بخورێت.
٦. بەکارهێنانی قادرمە لەجێی ئەسانسۆر: ڕۆیشتنی ٧ هەزار هەنگاو لە ڕۆژێکدا ڕێژەی مردنی پێشوەختە کەم دەکاتەوە.
٧. زانینی مێژووی نەخۆشییەکانی خێزان: ئاگاداربوون لە نەخۆشییە بۆماوەیییەکانی باوان و ڕاوێژکردن لەگەڵ پزیشک بۆ پشکنینی پێشوەختە.
٨. ڕێکخستنی کاتی خەو: جێگیربوونی سەعاتی خەوتن و هەستان لە خەو لە هەمان کاتی ڕۆژانەدا، تەنانەت لە ماوەی خەوەکەش گرنگترە بۆ پاراستنی تەندروستیی دڵ و مێشک.

هەواڵی پەیوەندیدار

سانچۆ خۆی یەکلایی کردەوە

یاسین

پشوو راگەیندرا

یاسین

پێشنیازێکی پەرلەمانی بۆ دابینکردنی ٦٥٠ ملیۆن دۆلار بۆ بودجەی عێراق لە ڕێگەی هاوردەکردنی ١٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلەوە

یاسین