zagros news agency

مانچستەر سیتی دەیەوێت پێدرۆ نیتۆ بکاتە جێگرەوەی ساڤینیۆ

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان بڵاویانکردووەتەوە کە ساڤینیۆی ئەستێرەی بەرازیلی داوای لە یانەی مانچستەر سیتی کردووە ڕێگەی پێبدەن لەم مێرکاتۆی هاوینەیەدا پەیوەندی بە یانەی تۆتنهامەوە بکات. لە بەرامبەردا و بەپێی ئەوەی پێگەی فلاش سکۆر بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی مانچستەر سیتی لە ئێستاوە بەدوای جێگرەوەی ساڤینیۆدا دەگەڕێن و پێدرۆ نیتۆی ئەستێرەی یانەی چێڵسیان کردووەتە ئامانجی سەرەکی خۆیان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئینزۆ مارێسکای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی زۆر سەرسامە بە جووڵە و ئاستە نایابەکەی پێدرۆ نیتۆ، بەو پێیەی پێشتریش کاتێک ڕاهێنەری چێڵسی بوو، پشتی بەو یاریزانە بەستووە و لە پێکهاتەی سەرەکیدا دایناوە. کارگێڕی مان ستیش ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە کە ئۆفەرێکی بە قیمەتی 60 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی چێڵسی بکەن بەرامبەر بە دەستبەرداربوون لەو ئەستێرە پۆرتوگالییە.

شایەنی باسە، پێدرۆ نیتۆ تا ئێستا 103 یاریی بە درێسی یانەی چێڵسیەوە ئەنجامداوە و توانیویەتی بەشداری لە 38 گۆڵدا بکات، لە ڕێگەی تۆمارکردنی 19 گۆڵ و دروستکردنی 19 ئەسیستەوە، هەروەها لەگەڵ ئەو یانەیەدا نازناوەکانی جامی جیهانی یانەکان و کۆنفرانس لیگی بەدەستهێناوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی لە پریمەرلیگ ئەم یارییانە بەڕێوەدەچێت

یاسین

یانە گەورەکانی ئیتاڵیا شەڕ دەکەن بۆ ئەوەی ترۆسارد بەدەست بهێنن

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین