zagros news agency

تیۆ هێرناندێز هەوڵی گەڕانەوە بۆ ئەوروپا دەدات

پێگەی فووت مێرکاتۆی فەرەنسی هەواڵێکی چاوەڕواننەکراوی لەسەر داهاتووی تیۆ هێرناندێزی ئەستێرەی فەرەنسی لە یانەی هیلالی سعودی بڵاوکردەوە، بە شێوەیەک کە ئەو یاریزانە نیازی جێهێشتنی خولی سعودیەی هەیە.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، تیۆ هێرناندێز ئامانجی ئەوەیە بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا و پەیوەندی بە یەکێک لە یانە بەهێزەکانەوە بکات، چونکە دڵنیایە لەوەی ئێستاش توانای ئەنجامدانی کاری گەورەی هەیە و دووپاتیشیکردووەتەوە کە ئەستێرە فەرەنسییەکە لە ڕێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە خۆی پێشکەشی هەردوو یانەی یۆڤانتۆس و ناپۆلی ئیتاڵی کردووە تا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکەن.

لە لایەکی ترەوە، ڕوونیشکراوەتەوە کە بەرپرسانی هیلال پێیانوایە تیۆ ئەو ئاستەی نەبووە کە چاوەڕێیان لێکردووە، لەبەرئەوە ئامادەن بیفرۆشن و چاوەڕێی ئۆفەر دەکەن کە پێشکەشیان بکرێت ئەگەر بە خواستنیش بێت.

لە کۆتاییدا، ئاماژە بەوە کراوە کە یانەی یۆڤانتۆس خواستی گواستنەوەی ئەو یاریزانەی هەیە، بەڵام دەبێت دەستبەرداری بەشێک لە مووچە زۆرەکەی ببێت، چونکە یانەکەیان تا ئەم ساتەش لە لیستی سزاداندایە بەهۆی یاساکانی یاریی خاوێنەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

جامی ئیتاڵیا.. یۆڤانتۆس شکستی بە ئاتالانتای هێناو بووە پاڵەوان

یاسین

مارکینیۆس خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین

دیگۆ کۆستا لەیارییەکی خێرخوازی شەڕێکی گەورەی نایەوە

یاسین