کۆمپانیای دیزنی و دەرهێنەر جەیمس کامیرۆن لە دادگەیەکی فیدراڵی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا داوایان کرد سکاڵایەکی یاسایی ڕەتبکرێتەوە کە لەلایەن ئەکتەرێکی دانیشتووانی ڕەسەنەوە تۆمار کرابوو.
ئەو ئەکتەرە تۆمەتی بەکارهێنانی رووخساری خۆی دابووە پاڵیان بۆ دروستکردنی کەسایەتی سەرەکی نەیتیری لە زنجیرە فیلمی “Avatar”.
قوریانکا کێلچەر لە سکاڵاکەیدا ڕایگەیاندبوو، جەیمس کامیرۆن وێنەی ئەوی لە فیلمی “The New World” بەکارهێناوە بۆ نەخشاندنی رووخساری نەیتیری.
کۆمپانیاکە و دەرهێنەر جەیمس کامیرۆن ڕوونیان کردەوە، قوریانکا کێلچەر ناتوانێت سکاڵاکەی بسەلمێنێت، چونکە کەسایەتی نەیتیری پشتی بە ئەکتەر زۆی سالدانیا بەستووە کە ڕۆڵەکەی گێڕاوە.
قوریانکا کێلچەر کە بەڕەچەڵەک خەڵکی پێرووە لە تەمەنی 14 ساڵیدا لە 2005 بووەتە ئەکتەر لە فیلمی “The New World” 2005 و دواتر لە زنجیرەی “Yellowstone” بەشدار بوو.

