zagros news agency

فەرەنسا ڕێکاری نوێ بۆ پاراستنی مۆزەخانەکان دەگرێتە بەر

وەزارەتی رۆشنبیری فەرەنسا بڕیاری دا ڕێکاری نوێ جێبەجێ بکات بۆ پاراستنی مۆزەخانەکان کە بریتییە لە لادانی هەندێک پارچەی بەنرخ لە سندوقی نمایشکردن بۆ ڕێگری لەدزینیان.

 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە هات دادگەی فەرەنسا ڕایگەیاند، ملوانکەیەکی زێڕی ئاڵتوونی کە مێژووەکەی بۆ 2500 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە؛ لە مۆزەخانەی شاتیۆن دزراوە. ملوانکەکە لە 1953 لە گۆڕی شازادەیەکی سێلتی دۆزرابووەوە.

 

دادگە ڕایگەیاند، تۆمەتی دزیکردن ئاڕاستەی گەنجێک لە تەمەنی بیستەکاندا کراوە و لە گرتوخانەدا دەستبەسەرە.

 

بەپێی زانیارییەکان، دوو کەسی جلڕەش بە کڵاو و چاویلکەوە چووبوونە ناو مۆزەخانەکە و بە چەکوش سندوقی نمایشەکەیان شکاندبوو لە کەمتر لە خولەکێکدا ملوانکەکەیان دزیبوو.

 

ئەم ڕووداوە پاش 9 مانگ لە دزینی گەوهەرەکانی تاجی پاشایەتی لە مۆزەخانەی لۆڤەر ڕووی دا.

 

لە سەرەتای تەممووزیشدا لە مۆزەخانەی لالیک بە بەهای زیاتر لە 4.5 ملیۆن یۆرۆ کەلوپەل دزرابوو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک: مادەیەکی پارێزەری خۆراک پەیوەندی بە ڕێژەی خۆکوشتن هەیە

سەڵاح

ئیسرائیل کاروانێکی سوپای سووریای لە باشووری ئەو وڵاتە کردە ئامانج

یاسین

نەیشینزلیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ دووشەممە

یاسین