zagros news agency

​لە سنووری قوشتەپە و شەمامک؛ ئاگرکەوتنەوە زیان بە پڕۆژەیەکی هێلکەی خواردن دەگەیەنێت

 

ئاگرکەوتنەوەیەک زیانی مادی بە پڕۆژەیەکی هێلکەی خواردن دەگەیەنێت و خاوەنەکەی بریندار دەکات.

ئەمڕۆ ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ناحیەکانی قوشتەپە و شەمامک ڕوویدا و لە ئەنجامدا زیانی مادی بە بەشێک لە پڕۆژەی «هێلکەی خواردنی شەدار» کەوت.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئاکامی ئاگرەکەدا، خاوەنی پڕۆژەکە بریندار بووە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانی نییە. خۆشبەختانە جگە لە زیانە مادییەکان، ڕووداوەکە هیچ زیانی گیانیی تری لێ نەکەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: بەهۆی بەفرەوە، ڕێگای هەولێر بەرەو شەقڵاوە بەكار مەهێنن

یاسین

پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی

دڵشاد

ڕاگەیەندراوێك لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانەوە..

دڵشاد