فێستیڤاڵی فانتاسیا لە شاری مۆنتریال دەستپێکردنی کارەکانی پڕۆژەی بەڵگەفیلمی “The Fall” ڕادەگەیەنێت. ئەم بەرهەمە لەلایەن دەرهێنەر ئەلێکساندەر فلیپ کاری بۆ دەکرێت و تیشک دەخاتە سەر دیمەنی کۆتایی فیلمی “Vertigo” کە لە 1958 لەلایەن ئالفێرد هیچکۆک بەرهەمهێنراوە.
دەرهێنەری مەکسیکی گێرمۆ دێل تۆرۆ و ئەکتەر کیم نۆڤاک لەگەڵ دەرهێنەر ئاری ئاستەر لەم بەرهەمەدا بەشدارن.
بەڵگەفیلمەکە لە دوو بەش پێکهاتووە و شیکاریی بۆ 57 چوارچێوەی سینەمایی کۆتایی فیلمەکە دەکات.
دەرهێنەر ئەلێکساندەر فلیپ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئامانجی سەرەکی تێگەیشتنە لە نهێنی دیمەنەکە، نەخاسمە تەنیا هەوڵدانە بۆ دۆزینەوەی وەڵامی کۆتایی.
بەرهەمهێنەری فیلمەکە دیاری کرد، ئەم بەرهەمە بۆ 2028 و لە 70یەمین ساڵیادی فیلمە رەسەنەکە ئامادە دەکرێت.
ئەلێکساندەر فلیپ پێشتریش چەندین بەرهەمی بەڵگەنامەیی دیکەی لەبارەی فیلمە ناودارەکانی وەک “Psycho” و “The Exorcist” دروستکردووە و بەردەوام شیکاری بۆ دیمەنە مێژووییەکانی سینەما دەکات.

