ئەمڕۆ شەممە، 1ی ئابی 2026، لەگەڵ داخستنی مامەڵەکانی هەفتە لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخەکانی نەوت بە دابەزین و پاشەکشەیەکی کاتی مامەڵەکانیان کۆتایی پێهێنا، ئەمەش دوای ئەو بەرزبوونەوە توندەی کە لە میانی مامەڵەکانی پێنجشەممە و هەینیدا تۆماریان کردبوو.
ئەم دادەبەزینەی کۆتایی هەفتە دوای ئەوە دێت کە بازرگانان لە دوا هەنگاوەکانی مامەڵەکردندا ڕوویان لە بەدەستهێنانی قازانج کرد و ترسی بازاڕ لەبارەی دروستبوونی تەنگژەی خێرا لە دابینکردنی وزەدا کەمێک هێوربووەوە. ئەم دۆخە وایکرد نرخەکان لە کاتی داخستندا بەرەو ئاستە نزمترەکان پاشەکشە بکەن.
لە گۆڕانکارییەکانی کاتی داخستنی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نیشتەوە سەر 87.93 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی پێنجشەممە (91.08 دۆلار) بە بڕی 3.15 دۆلار نزمبووەتەوە.
هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش لە کاتی داخستندا گەیشتە 84.67 دۆلار، کە بەراورد بە دواین ئاماری تۆمارکراو (84.77 دۆلار) کەمێک پاشەکشەی بە بڕی 0.10 دۆلار نیشانداوە.
ئەم ڕێڕەوە نیشانیدەدات کە سەرەڕای پاشەکشەی نرخەکان لە کۆتایی هەفتەدا، بازاڕی وزە هێشتا بە دەست شڵەژان و ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکەوە دەناڵێنێت و وەبەرهێنەران بە وریاییەوە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی مامەڵەکان لە هەفتەی داهاتوودا دەکەن.

