zagros news agency

ئەنیمەیشنی “Hoppers” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

فیلمی ئەنیمەیشنی “Hoppers” کە لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای دیزنی و پیکسارە، سەرکەوتنێکی گەورەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا بەدەستهێنا و داهاتی گەیشتە زیاتر لە 242 ملیۆن دۆلار.

ئەم فیلمە کە ماوەکەی یەک کاتژمێر و 44 خولەکە، توانیویەتی 120 ملیۆن دۆلار لە ئەمریکا و 122 ملیۆن دۆلاریش لە بازاڕە جیهانییەکان کۆبکاتەوە.

فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی دانیال چونگە و کۆمەڵێک ئەکتەری ناودار وەک مێریل ستریپ و جۆن هام دەنگیان بۆ کارەکتەرەکان کێشاوە.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە جیهانی سەرنجڕاکێشی سروشت دەکات لە ڕێگەی کچێکی گەنج بە ناوی “مایبڵ تاناکا”.

مایبڵ هەوڵ دەدات ناوچەیەکی سروشتی کە یادگاری نەنکێتی بیپارێزێت لە پرۆژەیەکی ڕێگاوبانی شارەوانی. لەوێدا تەکنەلۆژیایەک دەدۆزێتەوە کە ڕێگەی پێ دەدات بچێتە ناو جەستەی ئاژەڵی ڕۆبۆتییەوە بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ ژیانی کێوی.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

کورتە فیلمێکی کوردی خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵێکی بەغدا بەدەستدەهێنێت

ART

لۆرین بێنێت کۆچی دوایی کرد

ART