zagros news agency

دەست بە قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی تری کەرتی 8 هەزاری گەڕەکی فەرمانبەران کرا

لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەردەوامی پەرەپێدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و گرنگیدان بە ژێرخانی هەولێری پایتەخت، ئەمڕۆ شەممە 2026.8.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر، بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کارەکانی قۆناغی سێیەمی پڕۆژەکە، قیڕتاوکردن و  دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی 30 مەتری و چەند شەقامێکی تری ناوخۆیی لە کەرتی 8 هەزاری گەڕەکی فەرمانبەرانی بەسەرکردەوە، کە بەگوژمەی ( 609 ملیۆن دینار ) لە سەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتی شارەوانی دەست بە جێبەجێکردنی کراوە.

ئامانج لەم پڕۆژەیە، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ، ئاسانکاری بۆ جووڵەی هاووڵاتیان، و بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکانە لەو گەڕەکەدا.

لە کاتی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکە، پارێزگاری هەولێر، ستایشی خێرایی و کوالیتی کارەکانی کرد و دەستخۆشی لە تیمی جێبەجێکار و ئەندازیارانی سەرپەرشتیار کرد، هاوکات پیرۆزبایی لە دانیشتوانی گەڕەکەکە کرد بەبۆنەی گەیشتنی ئەم خزمەتگوزارییانە بۆ ناوچەکەیان.

دوپاتیشی کردەوە، کاروانی ئاوەدانی لێرە نەوەستێت و سەرجەم گەڕەک و کۆڵانەکانی تری هەولێری پایتەخت بەپێی پلان و بودجەی بەردەست لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان سوودمەند دەبن.

جێگەی باسە، پڕۆژەکە پێکهاتووە لە شەقامێکی سەرەکی 30 مەتری و 10 شەقامی ناوخۆیی تر، دروستکردنی شەقامەکان بە درێژایی 2,200 مەتر، کردنەوەی شەقامەکان و فەرشکردنی تێکەڵە بە ڕووبەری 24,000 مەتر دووجا و بڕی قیڕتاوکردنی شەقامەکان بە ڕووبەری 19,000 مەتر دووجا.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی: هیوادارم هاووڵاتییان سزای ئه‌وانه‌ بده‌ن یاری به‌ چاره‌نووسیان ده‌كه‌ن

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان: نزیکەی ٧٨٠ هەزار پەنابەری سووریایی گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

سەڵاح

عێراق داوای كرد له‌ مانگی ئه‌یلووله‌وه‌ هاوپه‌یمانان ده‌ست به‌ كشانه‌وه‌ بكه‌ن

سەڵاح