zagros news agency

کێشەی ئاوی کوێستانی پڕژە چارەسەرکرا %60ی دابەشکردنی ئاو ئاسایی بووەوە

 

​تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی چۆمان، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران، توانییان لە کەمتر لە 14 کاتژمێردا ڕێژەی %60ی سیستمی دابەشکردنی ئاو لە کوێستانی پڕژەی دەڤەری باڵەکایەتی ئاسایی بکەنەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی داڕمانی دووبارەی ڕنووی بەفرەوە حەوزەکانی کۆکردنەوە و هێڵەکانی دابەشکردنی ئاو زیانیان بەرکەوتبوو.

​یوسف ئەحمەد ڕەشید، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ڕایگەیاند، بلاوکردنەوە و ڕەوانەکردنی تیمە مەیدانییەکانی فەرمانگەی ئاوی چۆمان بۆ شوێنی ڕووداوەکە دەستبەجێ ئەنجامدراوە.
تیمەکان بە شێوەیەکی خێرا کارئاسانیی پێویستیان ئەرکدار کردووە تا توانراوە لە کاتێکی پێوانەییدا پێدانی ئاو بۆ بەشێکی زۆری ناوچەکە بگەڕێنرێتەوە.

​بەڕێوەبەری ئاوی سۆران دووپاتی کردەوە کە هەوڵەکانی تیمەکان لە شوێنی ڕووداوەکە هێشتا بەردەوامن و کار لەسەر چاککردنەوەی تەواوی زیانەکان دەکرێت، تاوەکو لە زووترین کاتدا سیستمی دابەشکردنی ئاو 100% بەشێوەی فەرمی و بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

وەزیری دەرەوەی عێراق: ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ

سەڵاح

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی بادن فورتمبرگ ی فیدراڵی ئەڵمانیا تاوتوێکران

سەڵاح