zagros news agency

پزیشکێکی دەمار: هۆشداری دەدات لە سێ جۆر خۆراک کە مەترسیی مێشک و مردنیان لێ دەکرێت

 

دکتۆر پایبینگ چێن، پزیشکی دەماری ئەمریکی کە بە “دکتۆر پینگ” ناسراوە، لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرامەوە، لیستی ئەو خۆراکانەی بڵاوکردووەتەوە کە ڕەتی دەکاتەوە بیانخوات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە تەندروستیی مێشکی بکات.
ئەو جەخت لەوە دەکاتەوە، مێشک ئەو ئەندامە سەرەکییەیە کە کۆنترۆڵی سەرجەم چالاکییەکانی جەستە و جووڵە و بیرکردنەوەکان دەکات، بۆیە شایستەی گرنگیپێدانی تایبەتە و خۆراکی دروست ڕۆڵێکی بنەڕەتی لە پاراستنیدا دەگێڕێت.
یەکێک لەو مەترسیدارترین ئەو خۆراکانەی کە پزیشکەکە هۆشداریی لێ دەدات، بریتییە لەو خۆراکانەی لە قتووی تێکچوودا هەڵگیراون؛ واتە ئەو قتووانەی تووشی زیان بوون وەک هەڵئاوسان، قڵیشان یان قۆپاو.
دکتۆر چێن ڕوونی دەکاتەوە کە ئەگەر قتوویەک هەڵئاوسابێت یان قڵیشابێت، ئەمە نیشانەیەکی مەترسیدارە بۆ پیسبوونی بە بەکتریایەک بە ناوی “کۆلستریدۆم بۆتولینۆم” .
گوتیشی، ئەم بەکتریایە ژەهەرێکی کوشندە بەرهەم دەهێنێت کە بە یەکێک لە بەهێزترین ژەهرە ناسراوەکان بۆ مرۆڤ دادەنرێت. بڕێکی زۆر کەم لەم ژەهرە دەتوانێت ڕێگری لە گەیاندنی ئاماژە دەمارییەکان لە نێوان مێشک و ماسولکەکاندا بگرێت.
ئەو دکتۆرە باسی لەوەش کرد، ژەهرەکە دەبێتە هۆی تووشبوون بە ئیفلیجیی خاو، تێکچوون و لێڵبوونی بینین، و پەککەوتنی کۆئەندامی هەناسەدان، و لە حاڵەتی نەبوونی چارەسەری خێرادا دەبێتە هۆی مردن.
ڕاشیگەیاند، گەورەترین مەترسی لەوەدایە کە ئەم ژەهرە بێ تام و بێ بۆنە، واتە بە هیچ شێوەیەک بە بۆنکردن یان سەیرکردنی خۆراکەکە بۆت دەرناکوێت کە پیس بووە. تەنانەت گەرمکردنیشی بە شێوەیەکی باش لە هەندێک باردا ناتوانێت ژەهرەکە لەناوببات، هەر بۆیە فڕێدانی تەواوی قتووەکە تەنها ڕێگەی سەلامەتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خواردنەوەیەکی گەرم هەوکردنی جومگەکان کەم دەکاتەوە

lana

بیبەری سوور رێگری توشبوون لە شێرپەنجە دەکات

lana

هۆکارەکانی تووشبوونی پێش وەخت بەنەخۆشی زەهایمەر

lana