zagros news agency

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی دی یۆنگی دیاریکرد

 

بارسێلۆنا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای بژاردەکاندا بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی یانەکەی دوای پێکانەکەی فرێنکی دی یۆنگی ئەستێرەی هۆڵەندی،ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یانە کەتەلۆنییەکە عەزەدین ئوناهی یاریزانی مەغریبی،کە ئێستا بۆ یانەی جیرۆنا یاری دەکات، یاریزانەکەی خستۆتە لیستی پاڵێوراوانی خۆیەوە بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە یاریزانە هۆڵەندییەکە بەجێی هێشتووە.

بەگوێرەی ئەم هەواڵانە، بارسێلۆنا پێی وایە ئۆناهی خاوەنی ئەو توانا تەکنیکیانەیە کە لەگەڵ شێوازی یاریکردنی تیپەکەدا دەگونجێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە ناوە سەرەکییەکانی لیستی کورتی گواستنەوەی یانەکە لە ماوەی گواستنەوەی ئێستادا.

سەرەڕای پەرەسەندنی ئارەزووی بارسێلۆنا،بەڵام هێشتا گرێبەستەکە نەچووەتە قۆناغی دانوستانی فەرمی،ئۆناهی تا ئێستا بڕیاری لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە و چاوەڕێی پێشهاتەکانی دەکات لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، کە دەتوانێت تێڕوانینێکی یەکلاکەرەوە بۆ گواستنەوەی ئەگەری بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بهێنێتە ئاراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕیاڵ مەدرید ریاڵ بێتیسی گۆڵباران کرد

یاسین

داهێنەری پانێنکا ڕەخنەی توند لە دیاز دەگرێت

یاسین

ڕیاڵ مەدرید لە ڤینسیۆس بێزارە

یاسین