ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای کرد دوای هاتنی مۆرینیۆ بۆ ڕیاڵ مەدرید کۆمەڵێک یاریزان گڵۆپی سەوزیان بۆ هەڵکراوە تاکو لە یانەکە بڕۆن،بەڵام هەندێکی دیکەش چاوەڕێی کاتی گونجاون بۆ ڕۆیشتن،وە یەکێک لەو یاریزانانە براهیم دیازی مەغریبیەکە دووچاری کێشە بووە لەگەڵ ئیدارەی یانەکەی.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دوای ئەوەی بێهیوا بووە لەوەی ڕافایێل لیاو قایل بکات بەمانەوە،ئامادەکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی براهیم دیاز،ئەمەش بەپێی ئەو ئەزموونەی یاریزانە لەڕابردوودا لەگەڵ میلان یاری کردوە توانیویەتی ئاستی بەرز پێشکەش بکات.
ئەوەش ئاشکرا کراوە ڕیاڵ مەدرید ئێستا ویستی دەستبەردار بوونی نییە لە دیاز و قسەی کۆتاییش لای مۆرینیۆ و پێرێزە،کە ئەوان بڕیار لەسەر مانەوەی دەدەن،بەڵام میلانیش ئامادەیە پارەیەکی تەواو بدات لەپێناو ئەم گرێبەستە و ڕازی بوونی یاریزانەکەش ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ میلان.
“سەرکار ڕێبوار”

