zagros news agency

ڕاوێژکاری زەیدی بژاردەکانی حکومەت بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی مووچە ئاشکرا دەکات

ڕاوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عێراق، مەزهەر محەمەد ساڵح، میکانیزمی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە قۆناغی داهاتوودا ڕوون کردەوە.
مەزهەر محەمەد به شەفەق نیوزی راگەیاند: بەهۆی بەردەوامیی شەڕ و کاریگەرییە ئەگەرییەکانی لەسەر هەناردەی نەوت، حکومەت لەوانەیە پەنا بباتە بەر تێکەڵەیەک لە ئامرازەکانی دارایی، لەوانە قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی، بەتایبەت لە حاڵەتی پەسەندکردنی یاسای قەرزکردن لە پەرلەمان.
دەشڵێت: داوای ڕێکخستنەوەی ئەولەوییەتی خەرجییە گشتییەکان و بەکارهێنانی یەدەگی دراوی بیانی دەکرێت وەک گرەنتییەک بۆ پاراستنی جێگیریی لێشاوی دارایی و بەردەوامیی دابەشکردنی مووچە.
مەزهەر محەمەد ساڵح جەختی کردەوە کە جۆری قەیرانی ئێستا نەمانی سەرچاوە یان مەترسیی مایەپووچبوون نییە، بەڵکو قەیرانی ئیدارەدانی لێشاوی نەختینەی داراییە لە دۆخێکی نادیاردا، و دەوڵەت توانای کۆنترۆڵکردنی گوشارەکانی هەیە.
روونیشی کردەوه: سەرکەوتنی حکومەت لە کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکە و خێراکردنی چاکسازییە ئابوورییەکان، عێراق بەهێزتر دەکات لە ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی قەیرانە هەرێمییەکان و پاراستنی جێگیریی دارایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەسرە سکاڵا لەسەر پیاوێکی ئاینی دەکرێت بەتۆمەتی هاندانی هاووڵاتیان بۆ خۆپیشاندان

یاسین

یەکلاییکەرەوە.. بزانە ئێمباپێی بەشداری یاری داهاتوو دەکات؟

یاسین

لە چیای سەفین پڕۆژەیەکى گەورەى گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح