zagros news agency

داواكارییه‌كانی حه‌ج 45 هه‌زاری تێپه‌ڕاند؛ گوته‌بێژی فه‌رمی: ڕۆژی 5ی ئاب دوا مۆڵه‌ته‌ و درێژ ناكرێته‌وه‌

 

كاروان ستونی، گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان، دوا زانیارییه‌كانی پڕۆسه‌ی ناونووسینی هاووڵاتییانی بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ڕاگه‌یاند.

گوته‌بێژی فه‌رمی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ڕایگه‌یاند: “تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 45 هه‌زار داواكاری له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریضه‌ی حه‌ج تۆمار كراون، پڕۆسه‌كه‌ش له‌ سەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکان بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوامە.”

کاروان ستونی جه‌ختی له‌سه‌ر كاتی کۆتاییهاتنی پڕۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌ و گوتی: “ڕۆژی چوارشەممە، 5/8/2026 كاتژمێر 12ی شه‌و، دوا مۆڵه‌ته‌ بۆ ناونووسین. داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه‌ تاوەکو کاتی دیاریکراو ناوی خۆیان تۆمار بکەن، چونكه‌ ئه‌م ماوه‌یه‌ بە هیچ شێوەیەک درێژ ناكرێته‌وه‌.”

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

یاسین

خولی ئیتاڵیا.. ئینتەر سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین

پەیامی وەزارەتی پەروەردە بەبۆنەی ڕۆژی مامۆستایانی کوردستانەوە

یاسین