zagros news agency

ترەمپ : هێزێکمان کۆکردۆتەوە لەدوایی جەنگی جیهانی وێنەیی نەبووە

ترەمپ جەختی کردەوە، سوپای ئەمریکا لە ئامادەباشی تەواودایە و هێزێکی سەربازیی وای کۆکردووەتەوە کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە وێنەی نەبووە. گوتیشی: “ئەمریکا ئامادەی وەشاندنی گورزێکی توند بوو کە لە ئاستی تیرۆری سەربازی و هێز و دەسەڵاتدا بێوێنە بوو.”

بەگوێرەی گوتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، هۆکاری راگرتنی هێرشەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە داوای کاتیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی چوارچێوەی رێککەوتنێک.

 خاڵە سەرەکییەکانی ئەم رێککەوتنە بریتین لە، کردنەوەی دەستبەجێ، تەواوەتی و هەمیشەیی گەرووی هورمز، هەروەها کۆتاییهێنان بە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئێران بە شێوەیەکی یەکجاری.

ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، ئەم بڕیارەی لەپێناو بەرژەوەندی داهاتووی جیهان و هەروەها بۆ”مانەوەی ئێرانێکی سەرکەوتوو و گەشەسەندوو داوە، بەڵام جەختی کردەوە، هەڵوەشاندنەوەی هێرشەکە بەستراوەتەوە بەوەی کە ئایا لایەنەکان دەتوانن بە خێرایی رێککەوتنەکە واژۆ بکەن یان نا.

سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، دەوڵەتی ئیسرائیلیش پاڵپشتی ئەم بڕیارە دەکات و لەگەڵ واشنتن لەم پابەندبوونەدا هاوبەشە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ترەمپ بێ ناوهێنانی هیچ دەستەیەکی ئیدارەکەی لە لایەنی دیپلۆماسی یان سەربازیی، داوای کردووە پێویستە هەمووان لە پێناو سەرخستنی ئەم ئەرکەی هەیە، بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.

تۆڕی “CBS”ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامداوە و تێیدا داوای لێکردووە دانبەخۆدا بگرێت و بارودۆخەکە بەرەو هێورکردنەوە ببات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو تۆڕە ئەمریکییە، پەیوەندییەکە شەوی شەممە ئەنجامدراوە و تێیدا شازادە محەمەد بن سەلمان هۆشداریی داوە لە دەستپێکردنی گەڕێکی نوێی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران. هەروەها نیگەرانیی خۆی نیشانداوە سەبارەت بەو ئامانجانەی ئەگەری هەیە واشنتن لە ناوخۆی ئێران بییانکاتە ئامانج، بەتایبەت ژێرخانە گرنگەکانی ئەو وڵاتە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ژماره‌یه‌ك بەرپرسی سوری ڤیزه‌ی ئه‌مه‌ریكایان لێ قەدەغە كرا

سەڵاح

هۆكاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی ئامەد و مێردین ئاشكرا ده‌كرێت

سەڵاح

لە رۆژانی جەژن زیاتر لە 112 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

سەڵاح