zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی پاكستان لە عێراق دەكات

ڕۆژی سێشەممە 27ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد زیشان ئەحمەد باڵیۆزی پاكستان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی پاكستان لە عێراق خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بۆ ئاوەدانی و ئارامی و ئەو پێشكەوتنەی لە هەرێمی كوردستان هاتۆتە ئاراوە و دەستخۆشی لە حكوومەت و سەركردایەتی هەرێمی كوردستان كرد. ئەوەشی بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند، وڵاتەكەی خوازیارە پەیوەندییەكی نزیكی لە بوارە جۆراوجۆرەكانی بازرگانی و كولتووریدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەبێ.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئاستی جیهانی و ناوچەكە تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

May be an image of 5 people, the Oval Office and text

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی زێڕ لە هەلکشانە

سەڵاح

سکای نیوز: لە ساڵی 2030دا 20 ملیۆن گەشتیار روو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن

سەڵاح

زێباری بۆ زاگرۆس: هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ دێت

یاسین