بەراوردکردنی شووتی و کاڵەک گرنگە بۆ تێگەیشتن لە تەندروستی جەستە.
شوتی و کاڵەک هەردووکیان میوەی بەسوود و گونجاون بۆ پاراستنی ئاستی شەکرەی خوێن، بەڵام کاڵەک بڕێکی کەم لەپێشترە بەهۆی ئەوەی ڕێژەی فایبەر تێیدا دوو هێندەی شوتییە.
خاڵە سەرەکییەکانی بەراوردکردنی هەردوو میوەکە:
شوتی: پێکهاتەکەی ٩١٪ ئاوە و نزیکەی ١١ گرام کاربۆهیدراتی تێدایە لە یەک پارچەدا، هەرچەندە پۆلێنی پێوەری شەکرەی (GI) بەرزترە، بەڵام بەهۆی زۆریی ئاوەکەیەوە کاریگەریی گشتیی لەسەر بەرزکردنەوەی شەکرە کەمە هەروەها دەوڵەمەندە بە دژەئۆکسێنی لایکۆپین (Lycopen) کە یارمەتی هەستیاریی ئینسۆلین و کەمکردنەوەی هەوکردن دەدات.
کاڵەک: پێکهاتەکەی ٩٣٪ ئاوە و ١٢ گرام کاربۆهیدرات لەگەڵ ١.٥ گرام فایبەر تێدایە لە یەک پارچەدا، فایبەر و ئاوەکەی هۆکارن بۆ خاوکردنەوەی پرۆسەی هەرەس و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی لەناکاوی شەکرەی خوێن، هەروەها بڕێکی زۆر لە ڤیتامین C تێدایە کە یارمهتی میتابۆلیزمی گلوکۆز دەدات.
پسپۆڕانی خۆراک پێشنیار دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگە لە بەرزبوونەوەی شەکرە بگریت، بڕی خواردنیان لە یەک پارچە تێنەپەڕێت و لەگەڵ خۆراکی دەوڵەمەند بە پروپێن یان چەوریی تەندروست (وەک ماست، هێلکە، یان چەرەسات) بخورێن تا پرۆسەی هەڵمژینی شەکر خاوتر ببێتەوە.

