د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی بەشێک لە ئەندامانی بەش سەردانی هونەرمەند و نووسەری ناسراوی کوردستان ئەحمەد سالار کرد.
سەردانەکە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٦ بوو، بە مەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی و ڕێزگرتن لە مێژووی پڕ بەخششی هونەرییانەی.
لە دیدارەکەدا بە گەرمی ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوون و مێژووی داهێنان و پڕ بەخششی هونەرمەند ئەحمەد سالار گیرا.
هەروەها د. سالار عوسمان پشتگیریی تەواوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ بەردەوامیدان بە کار و خزمەتە ئەدەبی و هونەرییەکانی بەڕێزیان دووپات کردەوە.

