zagros news agency

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان نزیکەى سێ دۆلار بەرزبوەتەوە

 

نرخى جۆرەکانی نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی پێشتر نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکى بەرچاوى تۆمار کردوە و گەیشتوەتە بەرزترین ئاستى دوو مانگى رابردو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە 69 دۆلار و 49 سەنت، لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی دوو دۆلار و 69 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە 67 دۆلار 94 سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی 2 دۆلار و 96 سەنت بەرزبوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی : شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى دادوه‌ر ئيبراهيم خۆشناو ده‌كات

سەڵاح

هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا: كرده‌وه‌كه‌ی دوێنێی گه‌رمیان، بۆ تیرۆركردنی ئه‌كره‌م ساڵح و هه‌ڤاڵه‌كانی بوو

یاسین