zagros news agency

د.سالار عوسمان سەردانی ئەحمەد سالار دەکات

د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە یاوەریی بەشێک لە ئەندامانی بەش سەردانی هونەرمەند و نووسەری ناسراوی کوردستان ئەحمەد سالار کرد.

 

سەردانەکە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢٦ بوو، بە مەبەستی هەواڵپرسین لە تەندروستی و ڕێزگرتن لە مێژووی پڕ بەخششی هونەرییانەی.

 

‏‎لە دیدارەکەدا بە گەرمی ڕێز لە هەوڵ و ماندووبوون و مێژووی داهێنان و پڕ بەخششی هونەرمەند ئەحمەد سالار گیرا.

 

هەروەها د. سالار عوسمان پشتگیریی تەواوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی بۆ بەردەوامیدان بە کار و خزمەتە ئەدەبی و هونەرییەکانی بەڕێزیان دووپات کردەوە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

حەیدەر عەبادی : ئه‌وه‌ی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی و كه‌س ده‌یكه‌ن ڕه‌نگه‌ ده‌رگای دۆزه‌خ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا بكه‌نه‌وه‌

یاسین

لێدوانی جیاوازی سەرۆک‌کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئەمریکا

یاسین

دوای کەوتنەوەی ئاگر لە کێڵگەی نەوتی ڕومێلە، ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت کەمی کردووە

سەڵاح