كه‌سایه‌تییه‌كی ئێزدی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه شنگال وانەیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانییە بۆ پاراستنی ھەرچی زیاتری کوردستان و دیتێکی ستراتیژییانە بۆ داھاتوو. ھەرچی خوێندنەوە و لێکدانەوەی حزبیانە بۆ کارەساتی شنگال ھەیە خزمه‌تی دۆزه‌كه ناكات راستی ئه‌وه‌یه كه هه‌وڵی به‌هێزدرا له‌و رۆژه‌دا كه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێزدییه‌كان بسڕنه‌وه.
زه‌یدۆ باعه‌دری, بۆ زاگرۆس گوتی: له3ی 8ی ساڵی 2014 داعش پەلاماری دەڤەری شنگالی دا و لە ئەنجامدا تاوانی گەورە لە بەرانبەر ھاووڵاتیانی بێگوناحی ئێزیدی بە تایبەت دانیشتوانی کۆمەڵگەکانی باشووری چیای شنگال لە لایەن تیرۆریستانەوە ئەنجام درا. له‌مێژوودا زیاتر له 74 فه‌رمانی له‌ناوبردنی ئێزدییه‌كان دراوه به‌ڵام نه‌توانراوه له‌ناو ببرێت و ئێزدییه‌كان به‌رگری گه‌وره‌یان كردووه له پاراستنی ناسنامه‌ی خۆیان لە کارەساتی شنگالدا ئێزیدییەکان کەوتنەبەر شمشێری جەھالەت و تیرۆر کە لە وەحشیگەریدا وێنەی لە مێژوودا کەمە. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به بابه‌تی كورد بوون و ئاینی ئێزدییه‌وه هه‌بووه, له‌باره‌ی كه‌وتنی شه‌نگالیشه‌وه شه‌نگال گەورەترین ھۆکاری کەوتنی شنگال جیۆگرافیاکەی بوو. شنگال لە خاکی ھەرێمەوە حەفتا ھەتا نەوەد کیلۆمەتر دوورە و وەک دوورگەیەک بە ناوچە عەرەبنشینەکانەوە دەور درابوو.
گوتیشی: كاره‌ساتی شه‌نگال سه‌رۆك بارزانی زۆر نیگه‌ران كرد بۆیه فه‌رمانی كرد به تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و هێرشه بۆ ئازادکردنی شنگال و چیای شنگال لە دەستی داعش ھێزی پێشمەرگەی کوردستان پێنج سەد شەھیدی دا. ھەتا ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی خۆی ڕێک نەخستەوە و حەوزی زوومار ڕەبیعە و چیای شنگالی ئازاد نەکرد ھیچ ھێزێکی تر ئەو جورئەتەی نەبوو لە شنگال نزیک ببێتەوە.
زه‌یدۆ باعه‌دری ده‌شڵێت: لە ٢٠ی ١٢ی ٢٠١٤ پێشمەرگە چیای شنگالی لە ئابڵۆقەی داعش ڕزگار کرد و لە ١٣ی ١١ی ٢٠١٥ـدا پێشمەرگە شاری شنگالی لە دەستی داعش دەرھێنا. به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی دووباره له شه‌نگاڵ شه‌ر روونه‌دات بریاردرا ئیداره‌ی شه‌نگال بدرێته‌وه ده‌ست ئێزدییه‌كان به‌ڵا/ واده‌رنه‌چوو و ئێستاش شه‌نگال له‌ژێر ده‌ستی ئێزدییه‌كان نییه نزیکەی دوازدە ساڵە بەسەر کارەساتی شنگالدا تێدەپەڕێ بەڵام ھێشتا ئازاری شنگال ھەر بەردەوامە.
راشی گه‌یاند: هێشتا سه‌دان هه‌زار ئێزدی نه‌چونه‌ته‌وه بۆ سه‌ر زێدی باو باپیرانیان و له‌كه‌مپیه‌كان ده‌ژین و حكوومه‌تی عێراق كاری نه‌كردووه بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شه‌نگال و ده‌بێت رێككه‌وتنی هه‌ولێرو به‌غدا بۆ پرسی شه‌نگال جێبه‌جێ بكرێت.

