zagros news agency

ڤینسیۆس وەڵامی ڕیاڵ مەدرید ناداتەوە و ڕۆیشتنی نزیک دەبێتەوە

 

دانوسانەکانی نێوان ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و ڤینسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەکە بەردەوامن و یانەکە هەوڵی تەواوی خۆی دەدات تاکو یاریزانەکە ڕازی بکات بەوەی بمێنێتەوە،بەڵام ڤینی لەدوایین کۆبوونەوەدا هیچ وەڵامێکی ئۆفەرەکەی یانەی شاهانەی نەداوەتەوە و بەشێوازێک ناڕازی بوونی خۆی دەربڕیوە لە ئیدارە و بەڕێوەبردنی یانەکە و ئامادەیی دەرنەبڕیوە بەو شێوەیە بمێنێتەوە.

ئەم وەڵامەی ڤینسیۆس مانای بنبەستێ گفتوگۆکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید دەدات و ماڵئاوایی یاریزانەکە دەکاتە سەردێڕی ڕۆژنامەکانی جیهان،کە تاکو ئێستا نزیکترین یانە لەو یاریزانە ئارسێناڵە و یانە لەندەنیەکە هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەو یاریزانەکە،بەڵام بە چاودێری کردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ مێرێنگی تاکو ئاسانکارییەک دروست بکات لە چۆنییەتی گرێبەستەکە.

گرێبەستی ڤینسیۆس لە هاوینی ساڵی داهاتوو کۆتایی پێدێت و ڕیاڵ مەدرید ماوەی دوو ساڵە بە بەردەوامی هەوڵی درێژ کردنەوەی دەدات،بەڵام دوای هاتنی مباپێ و کەم بوونەوەی ڕۆڵی ڤینی بابەتەکە قورس بووە و ڕۆیشتنی لەئێستادا نزیکە لەیانەکە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

کارڤخاڵ : تووشی شکستێکی قورس بووین

یاسین

چەند یانەیەکی گەورە بێرناردۆ سێلڤایان دەوێت

یاسین

بارسێلۆنا چاودێری گرێبەستەکەی میلان دەکات

یاسین