zagros news agency

پێشهاتێکی نوێ دەتوانێت گواستنەوەی دیۆماند بۆ ڕیاڵ مەدرید لە ڕێڕەوی خۆی دەربهێنێت

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دواکەوتنی ڕاگەیاندنی فەرمی گواستنەوەی یان دیۆماندێ بۆ ڕیاڵ مەدرید بەهۆی دانوستانەکان نییە لەگەڵ یانەی لایپزیگ، دوای ئەوەی ڕێککەوتن لەنێوان هەردوولادا کراوە، بەڵکو بە هۆی ناکۆکی یاسایی نێوان یاریزانەکە و بریکارەکەی پێشووی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بریکاری پێشووی فیفا، ماکس گرادێل، سکاڵای یاسایی لە فیفا تۆمارکردووە، بە تۆمەتی پێشێلکردنی گرێبەستەکەی، لەکاتێکدا یانەی ڕیال مەدرید گفتوگۆی لەگەڵ دەزگای “رۆک نەیشن” دەکرد، کە لەئێستادا نوێنەرایەتی ئەو یاریزانە دەکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم حاڵەتە کاریگەری لەسەر تۆماری یاریزانەکە هەیە. ڕەنگە گرێبەستەکە دوای بەدەستهێنانی مۆڵەتی کاتی کۆتایی پێبێت، یان تۆمارکردنی دوابخرێت تا دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە، یان تەواوی گواستنەوەکە لە ڕێڕەو دەربچێت ئەگەر ڕێوشوێنە یاساییەکان ئاڵۆزتر بن.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە دووپاتی کردەوە کە ڕیال مەدرید پێش ئەوەی لەگەڵ یانەی لایپزیگ ڕێکبکەوێت ئاگاداری ئەم پرسە یاساییە نەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

گۆندۆگان نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یۆڤانتۆس

یاسین

مباپێ؛ هیچ ڕێگریەک نییە لە بەشداری کردنی من لەمۆندیال

یاسین

مێسی بووە خاوەنی ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی

یاسین