کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) نوێترین ئاماری هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ مانگی تەمموز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگانەی کۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، عێراق بە کۆی گشتی 42 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.
لە ئامارەکاندا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە لەو بڕە هەناردەکراوە، 7 ملیۆن بەرمیلی لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی تورکیا کراوە.
سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە کێڵگە جیاوازەکاندا گەیشتووەتە ملیۆنێک و 950 هەزار بەرمیل.
ئەم ئامارانەی سۆمۆ لەکاتێکدایە، عێراق هەوڵ دەدات هاوسەنگییەک لەنێوان ئاستی هەناردەکردن و پابەندبوون بە بڕیارەکانی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس رابگرێت بۆ جێگیرکردنی نرخەکان لە بازاڕی وزەدا.

