zagros news agency

جامی یۆرۆ.. سویسرا بەهێزی دەستیپێکرد و شکستی بە هەنگاریا هێنا

لە دووەم ڕۆژی یۆرۆی 2024دا، هەردوو هەڵبژاردەی هەنگاریا و سویسرا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی سویسرا توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە هەنگاریا بهێنێت.

 

لە گێمی یەکەمدا، هەڵبژاردەی سویسرا باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 12دا یاریزان کوادۆ دوا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، هێرشەکانی هەردوو لا بەردەوامبوون بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، لە خولەکی یەکی زیادکراوی ئەو تایمە یاریزان میشێل ئابیشەر گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و ئەو گێمە بەو شێوەیە مایەوە.

 

لە گێمی دووەم هەڵبژاردەی هەنگاریا باشتر دەرکەوت و لە خولەکی 66دا یاریزان ڤارگا ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک کەمکردەوە، دوای ئەوە هەردوو لا چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا، تا لە خولەکەکانی زیادکراودا یاریزان ئیمبولو گۆڵی سێیەم و دڵنیایی هەڵبژاردەی سویسرای تۆمارکرد و یارییەکەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار

‌تره‌مپ جارێکی تر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران ده‌كات

سەڵاح

زیاتر لە سەدا 50ی پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە

گوران

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

یاسین