zagros news agency

‎سۆمۆ: لە مانگی تەمموزدا عێراق زیاتر لە 42 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) نوێترین ئاماری هەناردە و بەرهەمهێنانی نەوتی بۆ مانگی تەمموز بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانە گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیۆن بەرمیل.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی مانگانەی کۆمپانیای سۆمۆ، لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا، عێراق بە کۆی گشتی 42 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.

لە ئامارەکاندا ئەوە خراوەتە ڕوو، کە لەو بڕە هەناردەکراوە، 7 ملیۆن بەرمیلی لە ڕێگەی بۆرییەکانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەندەری جەیهانی تورکیا کراوە.

سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوە کردووە کە تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەی نەوت لە کێڵگە جیاوازەکاندا گەیشتووەتە ملیۆنێک و 950 هەزار بەرمیل.

ئەم ئامارانەی سۆمۆ لەکاتێکدایە، عێراق هەوڵ دەدات هاوسەنگییەک لەنێوان ئاستی هەناردەکردن و پابەندبوون بە بڕیارەکانی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس رابگرێت بۆ جێگیرکردنی نرخەکان لە بازاڕی وزەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەحاف: سوودانی رەزامەندی دا بۆ تەرخانکردنی فڕۆکەیەک بۆ هێنانەوەی کۆچبەرانی عێراقی لە لیبیا

سەڵاح

کەشتیەکی دیکە لە دەریای سەروو کەوتە بەر هێرشی حووسییان

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس زانیاری لەسەر ده‌ربازبونی فه‌رمانده‌یه‌كی لاهور شێخ جه‌نگی بڵاو ده‌كاته‌وه‌

یاسین