zagros news agency

ئەمریکا بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی ‘پاتریۆت’ و ‘تاد’ سێ بۆ چوار هێندە زیاد دەکات

 

​پێنتاگۆن ڕایگەیاند، واشنتۆن لە ڕێگەی ڕێککەوتنی نوێوە لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی پیشەسازیی سەربازی، بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی “پاتریۆت” و “تاد” زۆر خێراتر دەکات. ئەم هەنگاوە وەک ئامادەکارییەکی ڕژد سەیر دەکرێت بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە ناوچەکەدا.

​لە لێدوانێکدا، پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا ئاشکرایکرد، پرۆسەی خێراکردنی بەرهەمهێنانەکە بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیا گەورەکانی بواری پیشەسازیی سەربازی بەڕێوەدەچێت.
​لای خۆشیانەوە، بەرپرسانی کۆمپانیای لۆکهید مارتن ئاماژەیان بەوە داوە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی جەنگ و کۆمپانیای نۆرسرۆپ گرومان، دەستبەجێ پرۆسەی بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی سیستەمی “تاد” و “پاتریۆت” خێراتر دەکەن، تاوەکو بتوانن توانای پێویست بۆ ئەرکە ڕووبەڕووبووەوەکانی ئەرکی ئێستا دابین بکەن و جەبەخانەی سەربازیی وڵاتەکە بەهێزتر بکەن.

​لەنێو ڕێککەوتنە نوێیەکانی پێنتاگۆن و کۆمپانیاکاندا، بەرنامەیەکی درێژخایەن دارێژراوە کە ئامانج لێی، بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی سیستەمی پاتریۆت بۆ ٣ هێندە، بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی مووشەکەکانی سیستەمی تاد بۆ ٤ هێندە.

​ئەم بڕیارە نوێیانەی واشنتۆن لە کاتێکدایە کە گرژییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان ڕوویان لە زیادبوون کردووە، ئەمریکاش هەوڵدەدات لە ڕێگەی پڕکردنەوە و بەهێزکردنی جبەخانە بەرگریییەکانییەوە، ئامادەیی تەواو بۆ هەر ئەگەر و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نەخوازراو لە ناوچەکەدا مسۆگەر بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کۆبووەوە

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : ئەگەری بارینی تاوە باران  هەیە

سەڵاح

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

سەڵاح