zagros news agency

وەزارەتی شارەوانی: زیاتر لە 100 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکراوە

​
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەخێرایی بەردەوامە و تا ئێستا ژمارەی زەوییە دابەشکراوەکان 100 هەزار پارچەی تێپەڕاندووە. هاوکات بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەجبەی هەشتەمی دابەشکردنی زەوی لە شاری هەولێر دەست پێبکات.
​
سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای کرد، پرۆسەی وردبینیکردنی ناوی فەرمانبەران لە قۆناغی کۆتاییدایە و لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتی پێشمەرگە 2 هەزار ناوی نوێی ڕەوانە کردووە. ڕوونیشی کردەوە پاش ئەوەی وردبینی بۆ مەرجی (8 ساڵ خزمەت) بۆ ئەو ناوە نوێیانە دەکرێت، ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەکرێن بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندیی کۆتایی.

​سەبارەت بە چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست، ناوبراو ئاماژەی بەوە دا کە فۆرمی تایبەتیان بۆ ئامادەکراوە. لە ئێستادا وەزارەت چاوەڕێی گەیشتنی ڕێنماییە نوێیەکان لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەکات تاوەکو بە هەمان ڕێکار و مەرجەکانی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، پرۆسەی دابەشکردنی زەوی ئەوانیش بگرێتەوە و لێی سوودمەند ببن.
​
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا وەک یەکێک لە بڕیارەکانی کابینەی نۆیەم بەردەوامیی هەیە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ ئەوەی لە کورتترین کاتدا تەواوی ئەو فەرمانبەرانەی مەرجەکان دەیانگرێتەوە، فۆرمی زەوییەکانیان بەدەست بگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.ڤیان سلێمان بۆ زاگرۆس: پارتی به‌ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی تادێت به‌هێزتر ده‌بێت

سەڵاح

دەنگۆی گەڕانەوەی کریستیان بێڵ بۆ گێڕانی رۆڵی باتمان هەیە

ART

ترەمپ و پوتین لە رێگایی تەلەفۆنەوە نزیکەی کاتژمێرک و نیو قسەیان کردووە

گوران