zagros news agency

جینۆسادی ئێزیدیەکان لە نێوان کوردبوون و دینداریدا

بەهرە محەمەد

ئێزیدیەکان لە ڕابردوودا حەفتاو دوو جار رووبەرووی کوشتارو جینۆساید و لەناوبردن بوونەتەوە ،زۆرجاریش بە فتوای سەرەکی دەسەلاتداری ناوچەکە بووە ،  وەک سەردەمی سول

ڵتان عبدولحميد لەسالی ١٨٩٢ فەتوای لە ناوبردنی ئیزیدیەکان دراو بە لەشکری گەورە هێرش کرایە سەر ناچەکانیان وەک شێخان و شەنگال و ناوچەکانی تر  سەرەڕای ئەوەی ئێزیدیەکان ئاینیان جیاوازە و خاوەن ئاینێکی تایبەت بە خۆیانن بەلام هۆکاری سەرەکی جینۆسایدکردنیان بۆ لایەنە نەتەوەییەکەوە دەگەرێتەوە ئەویش کورد بوونە،

باشترین بەڵگەش جینۆساید کردنیان بوو لەلایەن داعشه وە.

لە ئابی ٢٠١٤ ئێزیدیەکان رووبەرووی گەورەترین جینۆساید بوونەوە لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە ، پەلاماری شارو گوندەکانی ئێزیدیەکان دراو زۆر بێ بەزەییانە تیرۆرستان دەستیانکرد بە کوشتن و تێکدانی ناوچەکانیان و پەرستگەکانیان و مال و شوێنەکانیان ، جگەلەمەش بە فەتوایەکی فەرمی داعش بریاریدا هەرچی ئافرەتی یەزیدی هەیە بیکات بە کەنیزە و خزمەتکار تەنانەت مندالەکانیان لەگەڵ خۆیاندا بردن و دواتر لەڕێگەی شوشتنەوەی مێشکی منداڵەکان و کۆڕینی ئاین و گۆڕانکاریکردن لە ئایدیای ئەوان بە زۆر ، بەشێک لەو منداڵانە بۆ کاری تیرۆرست بەکاردەهێنران بەداخەوە .

ئەم جینۆسایدکردنەی ئێزیدیەکان لە ئابی ٢٠١٤ جگە لەوەی کردارێکی مەترسیدارو وەحشیگەری بوو بەلام چەند پەیامێکی دیاریش بوونی هەبوو ، چونکە لەژێر هەمان دەسەلاتی تیرۆرستان کریستیانەکان بوونیان هەبوو بەلام بەم شێوەیە رووبە رووی جینۆسایدکردن نەبوونەوە ، ئەوەی هۆکاری سەرەکی جینۆسایکردنی یەزیدیەکان بەم شێوازە دڕندانەیە زیاتر هۆکاری کورد بوون بوو ، چونکە بەشێک لەم کردوە وەحشیگەریەی داعش یاریە سیخوریەکانی دەوڵەتان بوو زۆر جاریش داعش بۆ مەرامی بەرژەوەندیەکانیان بەکاردەهات ، ئەمەی بەرامبەری کوردانی ئێزیدی کرا جگە لەوەی جینۆسایدکردنێکی دیار بوو بەلام هەوڵێکیش بوو دژ بە کورد و زەوی و جوگرافیاکەی  بۆ ئەوەی ناسنامەی کوردی لەم ناوچەیە کەمبکرێتەوە، پەیامێکی تری جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان شەرعیەتدانی ڕابردوو بوو بەپشت بەستن بە فەتواو بریاری دەسەلاتدارانی ئیسلامی بۆ ئەوەی بەردەوامی بەم جۆرە کردەوانە بدەن ، هەموومان دەبێت ئەوە بزانین جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان لە خۆوە دروست نەبوو بەڵکو پشت بەستن بووە بەو بەڵگە و فەتوایانەی کە لەرابردوو دژ بە ئێزیدیەکان و نەتەوەکانی تریش روویداوە .

بێ دەنگی دەوڵەتانی ئیسلامیش لەهەمبەر ئەم جینۆسایدکرنەی ئیزیدیەکان ئەمەش بەلگەیەکی تری هاندانی تیرۆرستان بووە تا ئەم جینۆسایکردنە ئەنجام بدەن ، لەمێژووی کوردیش سەدان جار ئەم جۆرە کردەوە دژ بە مرۆڤایەتیە و جینۆسایکردنە بوونی هەبووە وەک جینۆسایکردنی فەیلیەکان و بارزانیەکان و زەردەشتیەکان و کوردەکان لەکاتی فتوحاتی ئیسلامیدا ،

جینۆسایکردنی ئێزیدیەکان لەم سەردەمەدا بووە هۆکارێکی شۆکێنەر بۆ وڵاتانی جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کە لەم سەردەمەدا بەم جۆرە مرۆڤ رووبەرووی جینۆسایدکردن و کۆیلەکردن و لەناوبردن بوونەتەوە ،

بەداخەوە لەم کردەوە دژ بەمرۆڤایەتیەی داعش دژ بە ئێزیدیەکان هەزاران مرۆڤی پیرو ژن کوژران و هەزارانی تر مامەلەیان پێوەکرا لە بازاڕەکانی موسل و رەقە و هەزاران منداڵیش لە خێزانەکانیان جیا کراونەتەوە بۆ سەربازگەی تیرۆرستان تا لە ڕێگەی گۆڕینی ئایدۆلۆژیای مندالەکان و دواتر ئامادەیان بکەن بۆ کاری تیرۆرستی ، ئەم کردەوە دژ بەمرۆڤایەتیەی داعش دژ بە ئێزیدیکان کرا گشت وڵاتانی مرۆڤ دۆستی  جیهانی هێنایە دەنگ و دژ بەم کردوە دڕندانەیەی داعش وەستان و کەوتنە دژایەتی کردنی .

بەلام ئەوەی گرنگە و دەبێت پرسیار لە خۆمان بکەین تاکەی ئێمەی کورد هەست بە هۆشیاری ناکەین و پرسیاری ئەوە ناکەین بۆچی دەبێت بەردەوام دژ بەئێمە فەتوا بدرێت و بکرێینە کۆیلە و خزمەتکار و بازرگانیمان پێ بکرێت ؟

هۆکار چیە؟  دەبێت ئێمە هۆشیاری ئەوەمان هەبێت کە دەبێت لەداهاتوو جگە لە یەکگرتووی و یەک هەڵوێستی کوردەکان بە بێ جیاوازی ئاینی و جیاوازی لەهجەی زمان و کەلتور و ناوچەکان ، بەردەوام مەترسی لەسەر ناسنامە و ناوچەکەمان بوونی هەیە . لە جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکانیش باشترین بەڵگەش هەر ئەوە بووە کە هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی کوردی بوو خۆی بە خاوەنی ناوچەکەو  کورد زانیوە .  لە ڕۆژی جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان تائەمرۆش سەرکردایەتی کورد و حکومەتەکەی چەندین هەولیدا بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتی سڤیل و خەلکی بێ تاوان لە دەستی داعش ، سەرۆک بارزانی بەردەوام بوو لە هەولدان بۆ رزگارکردنی ناوچەکانی شەنگال و سنون و کۆجۆ و چەندان گوند و شاری تر … سەدان پێشمەرگەش شەهید بوون و گیانیان کرد بە قوربانی لە پێناو ڕزگارکردنی شەنگال ،

نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی حکومەتی ئەوکات و سەرۆکی هەرێمی ئێستا  بەردەوام هەموو هەوڵێکی داوە بۆ رزگارکردنی ئەو هاولاتییە کوردە ئێزیدیانەی کە داعش لە ژێردەسەلاتی خۆی  بەندی کردبوون و بازرگانی بە ژن و مندالەکان کردبوو بەهەوڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانیش توانرا سەدان کەس ڕزگاربکرێت و بگەرێنرێنەوە ناو خێزانەکانیان ،بۆ رزگارکردنی ئێزیدیەکانیش هەموو هەوليكى جدي درا ، به هه ول و کۆششی خودی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ئەو سەردەم نێچیرڤان بارزانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ ڕزگاربووانی کوردانی ئێزیدی پێکهێنراو هەموو هەولێک و رێگایەک تاقیکرایەوە و پارەیەکی زۆریش تەرخانکرا بۆ رزگارکردنی چەندین بارمتەو ئەو ئیزیدیانەی لای داعش دەستبەسەر کرابوون ، تائەمرۆش هەولەکان بەردەوامن بۆ رزگارکردنی هەر کوردێکی ئێزیدی لە هەر شوێنێکی تر کە سۆراخێکی هەبێت ، جگە لەمەش بەهەولی خودی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئاستی نێودەولەتی و جیهانی هەول درا کەیسی قەتل عامی ئێزیدیەکان بە جینۆساید بناسرێ و هەوڵ بدرێت ناوچەکانیان ئاوەدان بکرێتەوە و پارێزراو بن لەسەر ئاستی ناوخۆیش هەموو هەولێک درا بۆ گەرانەوەی ئاوارە کوردە ئێزیدیەکان بۆ سنوری خۆیان و کارکرا بۆ ئەوەی لەلایەن حکومەتی ناوەندیش تا قەرەبوو بکرێنەوە لە ڕووی ماددی و مەعنەویەوە ، بەڵام ئەوەی گرنگە دەبێت هەموومان بزانین تایبەت کوردانی ئێزیدی کە هۆکاری جینۆسایدکردنیان بە پلەی یەکەم بۆ کوردبوونیان دەگەڕێتەوە و دوژمنانی کورد ئەم پەلاماردان و جینۆسایدکردنەیان دژ بە کورد ئەنجام داوە .

دەبێت هەموومان لە داهاتووش بۆ ئەوەی جینۆسایدی تر دووبارە نەبێتەوە  هەوڵی جدی بدەین پێکهاتەی حکومەتی هەرێم و پێگەی هەرێم بەهێزو پارێزراو بێت چونکە ئەم هەرێمە لە ئێستادا باشترین نموونەی ناوچەکەیە بۆ پێکەوەژیان و پێکەوە کارکردن بۆ ئەوە هەموو ئاین و نەتەوەو پێکهاتەکان بە ئارامی تێدا بژین بە ئاشتی و یەک هەڵوێستی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌کات

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت: حكومەتی هەرێم بەردەوامە لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ هەموو ناوچە و دەڤەرەكانی هەرێمی كوردستان بەبێ جیاوازی

یاسین

دوو كەس بەزۆر مەڕێک لە شوانێک وەردەگرن و ڤیدیۆشی پێدەكەن، كە بڵێ، زەكاتە و پێیان دەدات

سەڵاح