zagros news agency

کەشناسی: کاریگەری شەپۆلە گەرماکە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە 04-08-2026، ئاسمان ساماڵ و کەش گەرم دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ و دروستبوونی هەور لەسەر هەندێک ناوچەی جیاجیای هەرێم. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با مامناوەند دەبێت (15-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، مەودای بینینیش لە نێوان (8-9) کم دەبێت.

​هەروەها کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 05-08-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمەی ماوەی چەند ڕۆژێکە ڕووی لە ناوچەکەمان کردووە کەمێک لاواز دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە بڕی (1 بۆ 3) پلەی سیلیزی نزم ببنەوە. خێرایی با مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژهەڵات، بەڵام لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە و کەرکووک زیاد دەکات بۆ سەرووی 30 کم/ک، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 44 | سبەی 42
​سلێمانی: ئەمڕۆ 42 | سبەی 41
​دهۆک: ئەمڕۆ 44 | سبەی 41
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 45 | سبەی 43
​گەرمیان: ئەمڕۆ 48 | سبەی 46
​زاخۆ: ئەمڕۆ 45 | سبەی 42
​چەمچەماڵ: ئەمڕۆ 45 | سبەی 43
​ئاکرێ: ئەمڕۆ 45 | سبەی 43
​پیرمام: ئەمڕۆ 41 | سبەی 39
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 32 | سبەی 31

هەواڵی پەیوەندیدار

سامی ئۆشانا: بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌باره‌ی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق كاریگه‌ریی زۆری كردوه‌ته‌ سه‌ر بازاڕی جیهان و جووڵه‌ی بازرگانی

یاسین

ژمارەی ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزانەی لە ئاگرەکەی ئاویەردا گیانیان لەدەست دا، گەیشتە سێ کەس

یاسین

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵى گشتيى نوێى توركيا كرد

سەڵاح