ئەمڕۆ سێشەممە، پێشانگەی شێوەکاریی “کانڤاسی ژیان” لە گەلەری ڕەنگ، لە نێو باڵاخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری كرایەوە و لەلایەن یەکەی یەکسانی جێندەری ڕێكخرابوو.
پێشانگەکە بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و دەلیل جەمال، نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت و فەرهەنگ غفوور، ڕاوێژکاری وەزارەت و سەردار ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و ژمارەیەکی دیكەی بەرچاوو لە هونەرمەند و هونەر دۆستان کرایەوە.
دوای كردنەوەی پێشانگاكە و بەسەركردنەوەی تابلۆكانی، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی پێشانگاکە و هونەرمەندانی بەشداربووی پیشانگاكە کرد و هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن.

